1 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترامپ: پارە ئازادکراوەکانی ئێران تەنها بۆ کڕینی خۆراک لە ئەمریکا بەکاردێن
دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند تاران دەبێت پارە ئازادکراوەکانی تەنها بۆ کڕینی کاڵای کشتوکاڵی و خۆراک لە جووتیارانی ئەمریکا بەکاربهێنێت.
دۆناڵد ترامپ جەختی کردەوە نابێت تاران داهاتی نەوت بۆ بونیادنانەوەی سوپاکەی تەرخان بکات و پێویستە بۆ دابینکردنی بژێوی گەلەکەی خەرجی بکات، هەروەها هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ئێران بە ئاڕاستەیەکی خراپ ڕەفتار بکات، ئەوا هەنگاوی پێویستی دژ دەگرێتەبەر. سەرۆکی ئەمریکا ستایشی تیمی دانوستانکاری وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس کرد و ڕایگەیاند توانیویانە سێ ئاستی سەرکردایەتی ئێران و بەشێکی زۆری توانای سەربازیی ئەو وڵاتە لەناو ببەن. لە بەرانبەردا، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران عەبدولناسر هیممەتی ڕایگەیاند بەگوێرەی یاداشتەکان، هیچ پابەندییەک بۆ کڕینی کاڵای کشتوکاڵی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر تاران نییە.
سەبارەت بە دۆخی گەرووی هورمز، سەرۆک دۆناڵد ترامپ ئاماژەی پێ کرد کە ڕێڕەوەکە بە تەواوی کراوەیە و ئێستا بڕێکی زیاتری نەوت بەراورد بە ڕابردوو لێیەوە دەگوازرێتەوە، هەروەها دووپاتی کردەوە ڕێگری دەکەن لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ناوبراو هۆشداریی دا کە ئەگەر پێویست بکات کۆنترۆڵی گەرووەکە دەکەن و وەک "فریشتەی پارێزەر" لە بەرانبەر لەسەدا ٢٠ی نەوتەکەدا دەیپارێزن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە