2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
راپرسییهكی ڕۆیتهرز: زۆرینهی ئهمریكییهكان نیگهرانن له سیاسهتهكانی تڕهمپ بهرانبهر ئێران
ڕاپرسییەکی نوێی هاوبەشی ئاژانسی ڕۆیتەرز و دامەزراوەی ئیپسۆس ئاشکرای دەکات، کە زۆرینەی هاووڵاتیانی ئەمریکا گومان و نیگەرانیی قووڵیان بەرانبەر بە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ لە هەمبەر ئێراندا هەیە.
بەپێی ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە، تەنیا لە سەدا ٢٥ی هاووڵاتیانی ئەمریکا پێیان وایە کە هۆکار و پاساوی پێویست بۆ هەڵگیرسانی جەنگ دژی ئێران لە ئارادایە. لە لایەکی دیکەشەوە، ترس و دڵڕاوکێیەکی گشتی لەنێو کۆمەڵگەی ئەمریکیدا سەبارەت بە ناسکی و کاتیبوونی ئاگربەستی ئێستا هەیە و زۆرینە پێیان وایە کە ئەم هێوربوونەوەیە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام بێت.
هاوکات، تەنیا ٢٣٪ی بەشداربووان پێیان وایە کە پێگەی واشنتۆن لە دوای دەستپێکردنی گرژییەکانەوە بەهێزتر بووە، لە بەرانبەردا ٣٥٪ی دیکە پێچەوانەکەی دەبینن و پێیان وایە پێگەی ئەمریکا پاشەکشەی کردووە. هەر لەم چوارچێوەیەدا، ٦٣٪ی دهنگدهرانی ڕاپرسییهكه هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی بەرایی ئەمدواییەی نێوان هەردوو وڵات ناتوانێت سەرکەوتوو بێت لە چەسپاندنی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە