2 کاتژمێر پێش ئێستا
58 جار خوێنراوەتەوە
ڕێگەی سەرەکى كانی پانكە - سەیدسادق دووساڵە وێرانەیە و چاوەڕێی نۆژەنكردنەوەیە
پەیام
ڕێگەی سەرەكیی گوندی كانی پانكە لە قەزای سەیدسادق دوو ساڵە بە وێرانی ماوەتەوە و شۆفێران و دانیشتووان ناڕەزایەتی دەردەبڕن. سەرەڕای گرنگیی ڕێگەكە بۆ بەستنەوەی چەندین ناوچە، تا ئێستا پەراوێز خراوە.
قایمقامی سەیدسادق ڕایگەیاندووە كە دەرخستەیان بۆ ئامادە كردووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕێگەكە دەستپێدەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە