2 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
دەركەوتنی وەرگێڕێكی باڵاپۆش لە لوتكەی ناتۆدا سەرنجی میدیاكانی جیهانی ڕاكێشایەوە
پەیام
دەركەوتنی وەرگێڕێكی باڵاپۆش لە لوتكەی ناتۆدا لە توركیا، جارێكی دیكە دەنگدانەوەی لە میدیای عەرەبی و جیهانی دروست كرد و دەڵێن: دەرخەری سەركەوتنی ئیرادەیە بەسەر ستەمدا.
فاتمە، كچی ئەو ژنە پەرلەمانتارەیە كە پێشتر بەهۆی حیجابەكەیەوە لە پەرلەمانی توركیا دەركرا و مافی هاووڵاتیبوونی لێ سەندرایەوە.
دوای سێ دەیە لەو نادادپەروەرییە، ئەمڕۆ فاتمە بە هەمان حیجابەوە لە بەرزترین ئاستی دیپلۆماسیدا كار دەكات. ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە كە سەركوتكردن ناتوانێت ڕێگری لە سەركەوتنی ژنانی باڵاپۆش بكات و دواجار ئازادی سەردەكەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە