1 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
حـ.ەماس: بە مەرجی دروستكردنی دەوڵەت و كشانەوەی ئیسڕائیل چەك دادەنێین
پەیام
بزووتنەوەی حەماس هەڵوێستی فەڕمیی خۆی لەسەر قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی ئاگربەست ئاشكرا دەكات و چەكدانانی بە گرەنتییكردنی مافی چارەی خۆنووسین و بنیاتنانی دەوڵەتی فەڵەستین و چەند مەرجێكی دیكەوە بەستەوە.
ئەم ڕاگەیەنراوەی بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامیی فەڵەستین (حەماس) ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەوە دێت كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و "ئەنجوومەنی ئاشتی" ڕێككەوتنێكی نوێیان بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست ڕاگەیاند، بەڵام حەماس مەرجی یەكەمی بۆ هەر هەنگاوێك، بە وەستاندنی یەكجاریی كوشتار و دەستدرێژییەكانی قەوارەی زایۆنی ناو برد.
بەپێی ڕایگەیەنراوی بزووتنەوەكە، ڕەزامەندییدان لەسەر دۆسیەی "چەكی قورس"، تەنیا بە مەرجی جێبەجێكردنی چەند خاڵێكە؛ لەوانە: وەستانی شەڕ و كوشتار، كشانەوە لە كەرتی غەززە، ئاساییبوونەوەی خێرای دۆخی غەززە، چوونەناوەوەی لیژنەی كارگێڕی و بڵاوەپێكردنی هێزەكانی پاراستنی نێودەوڵەتی.
لە بەشێكی دیكەی مەرجەكاندا هاتووە: دەبێت ئەو میلیشیا و چەتە چەكدارانەی قەوارەی داگیركەر دروستی كردوون هەڵبوەشێنرێنەوە، قۆناغی ئاوەدانكردنەوە دەست پێبكات، دڵنیایی بدرێت بۆ مافی چارەنووس، لە سەروو هەمووشیانەوە دەوڵەتێكی سەربەخۆی فەڵەستینی دابمەزرێت.
لە كۆتاییدا، حەماس دڵنیایی دا كە لەگەڵ سەرجەم هێزە فەڵەستینییەكان بە ڕۆحییەتێكی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشنیازەكان دەكەن، بەڵام چوونە نێو قۆناغی دووەم، تەنیا بە جێبەجێكردنی تەواوی بڕگەكانی قۆناغی یەكەمەوە گرێ دراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە