1 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی بەڕێوەبردنی غـ.ەززە: ئامادەكاری بۆ گەڕانەوەی خزمەتگوزارییەکانى كەرتەكە تەواو بووە

پەیام

دوای ڕاگەیاندنی نەخشەڕێگاكەی سەرۆكی ئەمریكا و ئەنجوومەنی ئاشتی، لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە مژدەی تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەكان و دەستپێكردنی قۆناغی ئاوەدانكردنەوەی غەززە  ڕادەگەیەنێت.
 
ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی بەڕێوەبردنی غەززە لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشوازیی لەو پێشكەوتنانە كرد كە لە جێبەجێكردنی نەخشەڕێگاكەدا بەدەست هاتوون.

لیژنەكە هەنگاوی داماڵینی چەكی بە وەرچەرخانێكی گرنگ بۆ خەڵكی كەرتی غەززە ناو برد و ڕایگەیاند: ئێستا گرنگترین بابەت گۆڕینی ئەم ڕێككەوتنانەیە بۆ كرداری و مەیدانی كە كاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەبێت. 

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە "لە چەند مانگی ڕابردوودا، سەرجەم ئامادەكارییە كارگێڕی و دامەزراوەییەكانیان تەواو كردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان بگەڕێننەوە و سەروەریی یاسا بچەسپێنن و دابەشكردنی هاوكارییە مرۆییەكان ئاسان بكەن، هەروەها ڕابەرایەتیی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەى غەززە بكەن". 

بەپێی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەركی ئەم لیژنە فەڵەستینییە تەكنۆكراتە بریتییە لە بەڕێوەبردنی غەززە بە شەفافیەت و لێپرسینەوە، لەسەر بنەمای "یەك دەسەڵات، یەك یاسا و یەك سیستەمی ئەمنی"، بەبێ ئەوەی بزووتنەوەی حەماس هیچ ڕۆڵێكی حوكمڕانیی تێدا هەبێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    حـ.ەماس: بە مەرجی دروستكردنی دەوڵەت و كشانەوەی ئیسڕائیل چەك دادەنێین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە: هێرشەكانمان دژی حكوومەت و گەلی عێراق نەبووە و بۆ میلیشیاكان بووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەی بەڕێوەبردنی غـ.ەززە: ئامادەكاری بۆ گەڕانەوەی خزمەتگوزارییەکانى كەرتەكە تەواو بووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەشنووسی رێککەوتنی غـ.ەززە بۆ كشانەوەی ئیسرائیل و چەكداماڵینی حـ.ەماس بڵاوکرایەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    حـ.ەماس: بەر لە كشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە هیچ هەنگاوێك نانێین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنێك بۆ كشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە و چەكداماڵینی حـ.ەماس ڕاگەیانرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كوه‌یت: ئێران باڵه‌خانه‌ی كۆمپانیایه‌كی چینی بۆردومان كرد و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردن: پێنج مووشەکمان تێکشکاند کە لە ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون

سەرەتا