1 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
لە چەمچەماڵ هیچ بەنزینێکى 750 دیناری نییە و شۆفێران ڕوو لە سلێمانى دەکەن
پەیام
سەرباری قەیرانی بەنزین و بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی نرخی بەنزین تا ئێستا لە قەزای چەمچەماڵ هیچ بەنـزینخانەیەك نییە بەنزینی 750 دیناری حكومی دابین بكات، چالاكێكی مەدەنیش دەڵێت: ئیدارەی پارێزگای سلێمانی ئەو بەنزینە خراپەش بە خەڵكی چەمچەماڵ ڕەوا نابینێت.
هاوكات بەهۆی بەرزیی نرخی بەنزین، شوفێران و هاووڵاتیانی چەمچەماڵ ناچارن بۆ دەستخستنی بەنزین بچن بۆ سلێمانی، یاخود كەركووك!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە