2 کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

سعودیە زۆربەی مووشەكەكانی پاتریۆتی بەكارهێناوە و ئەمریكاش كۆگاكانی پڕ دەكاتەوە

پەیام 

سعودیە سەدا 86ی مووشەكە بەرگرییەكانی پاتریۆتی بەكار هێناوە و مەترسی لەسەر كەمبوونەوەی كۆگاكانی سەرجەم وڵاتانی كەنداویش هەیە.

ڕاپۆرتە نوێیەكان ئاشكرایان كردووە "سعودیە لە 38 ڕۆژی سەرەتای ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانیدا، نزیكەی 2400 مووشەكی پاتریۆت كە دەكاتە 86%ی كۆی مووشەكەكانی بەكار هێناوە.
 
بەپێی ئامارەكان، تا نیسان، واتە مانگی چوار تەنها 400 مووشەك لە كۆگاكانی سعودیەدا مابووەوە، ئەم كەمبوونەوەیە تەنیا سعودیە ناگرێتەوە، بەڵكو سوپای ئەمریكاش 65%ی مووشەكەكانی ناوچەكەی لە شەڕی ئێراندا بەكار هێناوە و كۆگاكانیان بە توندی دابەزیوە.

شارەزایانیش دەڵێن: پڕكردنەوەی ئەم كۆگایانە كارێكی قورسە، چونكە تێچووی تەنیا یەك مووشەكی پاتریۆت لە نێوان 4 بۆ 5 ملیۆن دۆلاردایە و سیستمێكی تەواویش زیاتر لە یەك ملیار دۆلار دەوەستێت. 

بۆ چارەسەری ئەم كورتهێنانە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا گرێبەستێكی گەورەی بە بڕی 58.6 ملیار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیای لۆكهید مارتن بۆ دروستكردنی مووشەكی نوێ واژوو كردووە، هەروەها واشنتۆن ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ فرۆشتنی 5250 مووشەكی بەرگری بە وڵاتانی بەحرەین، كوێت، قەتەر و ئیمارات بە مەبەستی دووبارە پڕكردنەوەی كۆگاكانیان و بەهێزكردنی بەرگرییە ئاسمانییەكانی ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە زۆربەی مووشەكەكانی پاتریۆتی بەكارهێناوە و ئەمریكاش كۆگاكانی پڕ دەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هۆرموز ناكرێتەوە تا ئەمریكا هەڵسوكەوتی خۆی نەگۆڕێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    یونیسێف: لە ماوەی ئاگربەستدا 300 منداڵ لە غەززە كوژراون و سەدانی دیكە برینداربوون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران بۆ دیپلۆماسی و جەنگیش ئامادەیە و ناکەوێتە ژێر گوشارەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

سەرەتا