08/08/2026 1236 جار خوێنراوەتەوە

سەركردایەتی كۆمەڵ: كێشە و گرفتەكان لە لایەن خودی دەسەڵات خۆیەوە دروستكراون

پەیام  

ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆ بووەوە و هەڵوەستەی لەسەر قەیرانە بەردەوامەكانی هەرێمی كوردستان كرد كە بەرۆكی خەڵكیان گرتووە.

ئەمڕۆ، شەممە، لە شاری سلێمانی و بە سەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كورستان، ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.

كۆبونەوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ لە باردوخێكدایە ناوچەكە بەگشتی لە ئاڵنگاریدایە و ئەگەری پێشهات و ڕووداوەكان لەزیادبووندان، بەو هۆیەوە بە گرنگییەوە هەڵوێستەی لەسەر پرسە جیاوازەكان كرد، بەتایبەت ئەو قەیرانانەی پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە و بەردەوامیش ڕوو لە هەڵكشانن و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانیش هیچ هەنگاوێكیان بۆ چارەسەریان نییە.

لەوبارەوە، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێی وایە كێشە و گرفتەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن خودی دەسەڵات خۆیەوە دروست كراون و هەر خۆیشیان لە چارەسەركردنیان بەرپرسیارن. بەتایبەت ناتەباییە سیاسییەكان كە ئایندەی هەرێمی كوردستان بەرەو دۆخێكی نادیار دەبەن.

ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵ پێیشی وایە لە ڕووی داراییەوە ئەگەر بە باشی ئیدارەی سەرچاوەكانی ژێر زەوی و خاڵە سنوورییەكان و داهاتی ناوخۆ بدرێت چاومان لە دەستی كەس نابێت.

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری چەند پرسێكی نێوخۆی حزبیشی تاوتوێ كرد و بڕیاری پێویستی لەبارەیانەوە دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 3 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • پێش 4 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • 05/10/2026

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

سەرەتا