2 کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: گەرووی هۆرموز ناكرێتەوە تا ئەمریكا هەڵسوكەوتی خۆی نەگۆڕێت

پەیام 

ئێران جەخت دەكاتەوە كە گەرووی هۆرموز ناكرێتەوە تا ئەمریكا هەڵسوكەوتی خۆی نەگۆڕێت.

محەمەدباقر زولقەدر ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران ڕایگەیاند: گەرووی هۆرموز ناكرێتەوە، تا ئەوەی ئەمریكا هەڵسوكەوتی خۆی بەرانبەر ئێران بگۆڕێت و هێرش و جەنگ كۆتایی پێ بهێنێت و سزا و گەمارۆكانیشی لەسەر ئێران هەڵبگرێت.

لە ڕاگەیەنراوێكیدا، محەمەدباقر زولقەدر جەختیشی كردووەتەوە لەوەی گۆڕینی هەڵسوكەوتی واشنتۆن دەبێت لەگەڵ وازهێنانی یەكجارەكی لە هەڕەشەكردن بە هەر زمانێك و سووكایەتی‌ بە پیرۆزییەكانی گەلی ئێران بێت.

ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران داوای كۆتاییهێنان بە جەنگ و هێرشەكانی ئەمریكا دژی ئێران و هاوپەیمانەكانی لە لوبنان، فەڵەستین، یەمەن و عێراق، هەروەها هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و كشانەوەی هێزە دەریایی و ئاسمانییەكانی ئەمریكا لە دەوروبەری ئێران كردووە.

زیاد لەوەش، ئەو بەرپرسە ئێرانییە داوای قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی جەنگ، هەڵگرتنی گەمارۆكان و ئازادكردنی سامانی بلۆككراوی ئێرانیشی كردووە.

محەمەد باقر زولقەدر ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران ڕایشیگەیاند: ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لە مەرجەكانی خۆی پاشەكشە ناكات، چ لە جەنگدا بێت، یان لە گفتوگۆكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە زۆربەی مووشەكەكانی پاتریۆتی بەكارهێناوە و ئەمریكاش كۆگاكانی پڕ دەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هۆرموز ناكرێتەوە تا ئەمریكا هەڵسوكەوتی خۆی نەگۆڕێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    یونیسێف: لە ماوەی ئاگربەستدا 300 منداڵ لە غەززە كوژراون و سەدانی دیكە برینداربوون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران بۆ دیپلۆماسی و جەنگیش ئامادەیە و ناکەوێتە ژێر گوشارەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

سەرەتا