7 رۆژ پێش ئێستا
612 جار خوێنراوەتەوە
بەنداوی ئەستێڵ لە قەرەداغ بە قوڕ و لیتە پڕبووەتەوە و لە مەترسیی لەناوچووندایە
پەیام
بەنداوی ئەستێڵ لە قەرەداغ كە ساڵی 2015 دروستكراوە، بەهۆی نیشتنی 14 مەتر قوڕ و لیتە، قووڵاییەكەی لە 18 مەترەوە بۆ كەمتر لە 4 مەتر كەمیكردووە.
ئەم كێشەیە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بووەتە هۆی مردنی هەزاران ماسی.
ئێستا بۆ پاككردنەوە، ئاوەكەی بەردراوەتەوە، بەڵام ئەگەر باران زوو ببارێت، پلانەكە سەرناگرێت.
بەنداوەكە كە توانای گلدانەوەی یەك ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و دوو هەزار و 600 دۆنم زەوی پاراو دەكات، بەهۆی ڕووپۆشنەكردنی قەراغەكانی بە بەرد و چیمەنتۆ، تووشی داڕووخان و بچووكبوونەوە بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە