1 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
جووتیارە كوردەکەى کەرکووک سزادرا و پاڕێزەرەکەشى دەڵێت تانە لە بڕیارەکە دەدەین
پەیام
دادگای كەركووك لە دوو دۆسیەدا سزای پێبژاردنی دارایی بەسەر جووتیارێكی كوردی گوندی شەناغەدا سەپاند، پاڕێزەرەکەشى دەڵێت تانە لە بڕیارەکەى دادگا دەدەین.
ئەمڕۆ، یەكشەممە، دادگای كەركووك دۆسیەی دادگایی محەممەدئەمین، ئەو جووتیارە كوردەی گوندی شەناغەی یەكلا كردەوە و لە هەر دوو ئەو سكاڵایەی لەسەری تۆمار كرابوو جووتیارەكەی بە پێبژاردنی دارایی سزا دا.
دوای 30 دانیشتن، دادگا هەر دوو سكاڵای سەربازەكە و فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەكانی كەركووكی بەسەر جووتیارەكەدا شكاندەوە، پارێزەری جووتیارەكەش ڕایگەیاند: تانە لە بڕیارەكە دەدەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە