2 کاتژمێر پێش ئێستا 149 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كێتی: خیانەتی گەورەی 31ی ئاب بووە مایەی قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی کورد

پەیام

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ پەیامێکى لە ساڵیادى 31ى ئابى 1996دا بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، "خیانەتی گەورەی 31ـی ئاب بووە هۆی قوڵبونەوەی ناکۆکییەکانی کورد و شەهید بوونی ژمارەیەکی زۆری ڕۆڵەی گەلەکەمان".

ڕاشیگه‌یاندووە "ئەمڕۆ سێ دەیە بەسەر کارەساتی 31ی ئاب تێپەڕدەبێت، کاتێک شاری هەولێری پایتەختی کوردستان لەلایەن سوپای ڕژێمی بەعسەوە، بۆ پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دوای شەش ساڵ لە راپەڕین و ئازادی، داگیرکرایەوە".

ئەمەش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییە:

ئەمڕۆ سێ دەیە بەسەر کارەساتی ٣١ی ئاب تێپەڕدەبێت، کاتێک شاری هەولێری پایتەختی کوردستان لەلایەن سوپای ڕژێمی بەعسەوە، بۆ پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دوای شەش ساڵ لە راپەڕین و ئازادی، داگیرکرایەوە.

بەداخەوە ئەو خیانەتە گەورەیە بوە مایەی قوڵبونەوەی ناکۆکییەکانی کوردو شەهیدبونی ژمارەیەکی زۆری رۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێشمەرگەو فەرماندەو کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و بێسەروشوێنکردنی ژمارەیەکی زۆری تێکۆشەرانی یەکێتی کە تاوەکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لەپێناو بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی و لەچوارچێوەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کە رایسپاردوین لەبەر خاتری گەلەکەمان و ئایندەی کوردستان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە، ناسۆرەکانی رابردوی بە هەڵسەنگاندنی مێژو و حوکمە عادیلانەکەی سپارد، کە ئەمەش دەورانێکی ئاوەدانی و سەقامگیری و پێکەوەیی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە بیرەوەری ئەم کارەساتە نەتەوەییەدا، وێڕای خەم و پەژارەی قوڵی نیشتمانی، یەکێتی تەئکیددەکاتەوە لەسەر چارەسەری یەکجارەکی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کە بونە هۆی بژاردەی خراپی پەنابردن بۆ هێزی نەیاران.

ئەمڕۆش لەپێناو ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانیدا، کوردستان پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ و بەرپرسیار هەیە کە بە یەکڕیزی و شەراکەت و خزمەتی دادپەروەرانە، قەرەبوی ناخۆشییەکانی رابردو بکاتەوە، تاوەکو هەرێمێکی پتەو و سەقامگیر دەرەقەتی ئەرک و ئەگەرەکانی داهاتوی عێراق و ناوچەکە بێت.
درود بۆ شکۆی شەهیدانی بەرگری لە پایتەختی کوردستان و گشت شەهیدانی رێگای رزگاری.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌كێتی: خیانەتی گەورەی 31ی ئاب بووە مایەی قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی کورد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژانە تەنیا 600 هەزار لیتر بەنزینی پاڵپشتیكراو دێتە سلێمانی و زۆر زوو تەواو دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. نەبوونى بەرزەپرد و ژێرپردى پێویست ئاستەنگی هاتووچۆی دروستكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵ بۆ بەهەمیشەییكردنی 78 هەزار فەرمانبەرى هەرێم دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەولێر.. لە کۆڕێکدا جەخت لە ڕۆڵی بانگخوازان بۆ چارەسەری قەیرانەكان كرایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆرییەكی ئاو لە سلێمانی 13 ساڵە شكاوە و ئاوەکەى بە هەدەر دەڕوات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بازاڕی قەیسەریی كەركووك، کە 171 ساڵە بنیادنراوە وەك سیمبولی پێكەوەژیان ماوەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جوتیارانی باڵەكایەتی داوادەکەن کار بۆ ساغکردنەوەى بەرهەمەکانیان بکرێت

سەرەتا