5 رۆژ پێش ئێستا 335 جار خوێنراوەتەوە

ئێران ئەنیمەیشنێكی لەسەر ئۆپەراسیۆنی هێزەكانیان لە هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوە

پەیام

ئاژانسی فارسی ئێرانی لە ڕێگەی ئەنیمەیشنێكی دروستكراو دیمەنی ئۆپڕاسیۆنی زەمینیی هێزە تایبەتەكانی لە نێو خاكی هەرێمی كوردستان دژ بە هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان بڵاو كردەوە. 

ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی گرتەیەكی ئەنیمەیشنیی بەرهەمهێنراو بە تەكنەلۆژیای ژیریی دەستكردی بڵاوكردەوە كە تێیدا چۆنێتیی ئۆپڕاسیۆنی كۆماندۆكانی وڵاتەكەی بۆ نێو خاكی هەرێمی كوردستان و هێرشكردنە سەر بارەگاكانی «كۆمەڵە» لە شەڕەكاندا، دەخاتە ڕوو.
 
 لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا كە زیاتر لە یەك خولەكە، بانگەشەی ئەوە دەكات كە هێزی كۆماندۆی ئێران لە قووڵایی خاكی هەرێمدا دەچنە سەر ئەشكەوتێك كە پێشمەرگەی كۆمەڵەی لێیە و دوای بەئامانجگرتنی  چەند پێشمەرگەیەك، كەسێكیش بە دیل دەگرن. 

بڵاوكردنەوەی ئەم ئەنیمەیشنە لە كاتێكدایە پێشتر سەرتیپ موجتەبا جەعفەری، ڕاوێژكاری فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ڕایگەیاندبوو: هێزە تایبەتەكانی سەر بە تیپی 23ی "نوهەد"ی سوپا 14 ئۆپڕاسیۆنی زەمینییان لە سنووری سلێمانی و هەولێر ئەنجام داوە و كوژراو و دەستگیركراو لەنێو نەیارەكانیاندا هەبووە.

بڵاو كردنەوەی ئەم ئەنیمەیشنە لە كاتێكدایە هیچ زانیارییەكی مەیدانی نییە كە بەڕێوەچوونی ئۆپڕاسیۆنێكی لەو جۆرە لە هەرێمی كوردستان لە دژی كۆمەڵە، یان هەر هێزێكی دیكەی ئۆپۆسیۆنی ئێران پشتڕاست بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 خولەک پێش ئێستا

    سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ ئیمارات و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: سوپای ئەمریکا خۆی بۆ بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە کردووە

سەرەتا