5 رۆژ پێش ئێستا 445 جار خوێنراوەتەوە

كرێملن: هەر دیدارێكی پووتین و زیلینیسكی دەكرێت تەنیا بۆ جێگیركردنی ڕێككەوتن بێت

پەیام

ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت: هەر دیدیارێكی پووتین و زیلینیسكی دەكرێت تەنیا بۆ جێگیركردنی ڕێككەوتن بێت.

دیمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕووسیا (كرێملن) ڕایگەیاند: دیدار و كۆبوونەوەی ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیا و ڤلۆدیمێر زیلینیسكی سەرۆكی ئۆكرانیا دەكرێت تەنیا بۆ بڕیاردان لە ڕێككەوتنەكانی تایبەت بە چارەسەری ناكۆكییەكانی قەیرانی ئۆكرانیا بێت.

پێسكۆف وتیشی: ماوەیەكە پێشنیازی دیدار و كۆبوونەوەی لوتكەی پووتین و ترەمپ و زیلینیسكی كراوە، ئێوە هەڵوێستی سەرۆكی ئێمە باش دەزانن.

ئەو وتیشی: كۆبوونەوەی لەو شێوەیە ناكرێت ئەنجام بدرێت مەگەر بۆ پێدانی مۆركی فەڕمی بێت بە ڕێككەوتنەكان.
 
لێدوانەكەی وتەبێژی كۆشكی كرێملن دوای ئەوە هات كە ماڵپەڕی "ئێكسیۆس" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاوی كردەوە كە بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئەمریكا "سی ئای ئەی" لە سەردانێكیدا بۆ مۆسكۆ، پڕۆژەی ئەنجامدانی لوتكەیەكی سێقۆڵیی نێوان دۆناڵد تڕەمپ و پوتین و زێلێنسكی پێشنیاز كردووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناتۆ هۆشداری لە ناکۆکییە نوێیەکانی ڕووسیا و ئەڵمانیا دا

سەرەتا