57 خولەک پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
وەزیرى دارایی عێراق: لە نیەتماندا هەیە گرێبه‌سته‌كان دابمه‌زرێنین و پله‌به‌رزكردنه‌وه دەستپێبکەینەوە
پەیام
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە په‌رله‌مانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکى ئەو کۆبوونەوەیە ئاشکرا دەکات کە لەبارەى بودجەى 2027 ەوە ئەنجامدراوە.
سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، تاكه په‌رله‌مانتاری كورد بووه كه له كۆبونه‌وه‌ی رۆژى 3ى 9ى 2026 ى ستراتیژیه‌تی بودجه‌دا به‌شداربووه و تێیدا وه‌فدی هه‌رێم ئاماده‌بوون.
دەشڵێت "لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى دارایی عێراق پێیى ڕاگەیاندووین لە نیەتماندا هەیە گرێبه‌سته‌كان دابمه‌زرێنن و پله‌به‌رزكردنه‌وه دەستپێبکەینەوە".
هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی عێراق چه‌ند داوایه‌كیشی ئاڕاسته‌ی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم كردووه كه یه‌كێكیان ئه‌وه بووه پێی وتون "دانوستانکارێکی عیناد مەبن بۆ ئەوەی هەموو شتتان لەدەست نەچێت".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێداوه، به وه‌زیری دارایی عێراقی وتووه، "خوازیارم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سفر بکەیتەوەو لەمیانی قسەکانمدا باسم لە زیندانیان و دەرچووە یەکەمەکان و گرێبەستەکان و خانەنشینەکان کرد کە بڕیاری دادگامان هەیە بۆ هەندێ بابەتی قەرەبووکردنەوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە