1 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بۆ سەرووی 114 دۆلار بەرزكردەوە
پەیام
بەهۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ سەرووی 114 دۆلار بەرز بووەوە.
لە مامەڵە سەرەتاییەكانی ئاسیادا، نرخی نەوت بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە پێنج مانگی ڕابردوودا، بە جۆرێك نرخی نەوتی برێنت گەیشتە سەروو 114 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هەروەها نەوتی ڕۆژاوای تەكساسیش بە ڕێژەی 1.3% و بۆ 100 دۆلار و سێ سەنت بەرز بووەوە، بەمەش برێنت بۆ سێیەم هەفتەی لەسەریەك ڕووی لە هەڵكشانە.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی فەرمانی چۆڵكردنی بە بارەگای سەرەكیی خۆی لە زەهران داوە كە گەورەترین سەچاوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوە لە جیهاندا و دەكەوێتە نزیك بەحرەین، ئەوەیش بەهۆی چڕبوونەوەی شەڕ لەگەڵ حوسییەكان، بەتایبەت لە نزیك گەرووی بابولمەندەب كە دەروازەی دەریای سوورە.
هاوكات لە لیبیا، داخرانی زمانەی بۆرییەكی نەوت بەرەو بەندەری زاویە، بووە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنان لە هەردوو كێڵگەی حەمادە و تەهارە.
هەموو ئەمانە هاوكاتە لەگەڵ ئەگەری سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەكانی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەیە لەنێوان ئێران و ئەمریكا، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی بەرهەم و مەترسیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخ دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە