58 خولەک پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
گەمارۆی دەریایی ئەمریكا 25 ملیار دۆلار زیانی لە ئێران داوە
پەیام
ئەمریكا ڕایگەیاند: گەمارۆی دەریایی ڕێگری لە فرۆشتنی 25 ملیار دۆلار نەوتی ئێران كردووە.
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ڕایگەیاند كە ئەو گەمارۆیەی لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، بووەتە هۆی ڕێگری لێكردنی لە هەناردەكردنی نەوتی خاو بە بەهای لانیكەم 25 ملیار دۆلار.
ئەمەش لە بەیاننامەیەكدا هات كە فەرماندەییەكە هاوكات لەگەڵ تێپەڕبوونی 100 ڕۆژ بەسەر دەستپێكردنەوەی گەمارۆی دەریایی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بڵاوی كردەوە.
سێنتكۆم ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم گەمارۆیە «توانای سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ دابینكردنی دارایی گروپەكانی سەر بە خۆی، تۆڕە تاوانكارییەكان و چالاكییەكان سنووردار كردووە»، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە «ئێران شایەتی هیچ پرۆسەیەكی هەناردەكردن یان هاوردەكردن لە ڕێگەی دەریاوە نەبووە، جگە لەو هاوكارییە مرۆییانەی كە هێزەكانی ئەمریكا ڕێگەیان بە تێپەڕبوونیان داوە».
ئەمریكا لە نیسانی 2026دا، دوای شكستهێنانی دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران، گەمارۆیەكی دەریایی بەسەر ئێراندا سەپاند، هەروەها سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند كە گەمارۆكە لە ڕۆژی دووشەممە 13ی نیسانەوە، دەستی پێكردووە و تەنیا لەسەر ئەو كەشتییانە پەیڕەو دەكرێت كە بەرەو ئێران دەڕۆن یاخود لە ئێرانەوە دەردەچن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە