1 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. مەڕاسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان لە نەخۆشخانەی بەخشین بەڕێوەچوو
پەیام
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، شەممە، مەڕاسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان لە نەخۆشخانەی بەخشین لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
لەو میانەیەدا، دكتۆر ڕۆستەم حەمە زۆراب وەك بەڕێوەبەری نوێ و كارزان تاهیر وەك بەڕێوەبەری كارگێڕیی نەخۆشخانەكە دەستبەكاربوون. ڕێبوار حەسەن بەڕێوەبەری پێشوویش پۆستی بەڕێوەبەری كەرتی تەندروستیی دەزگای خێرخوازیی بەخشینی وەرگرت.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی بەخشین بەڵێنی دا گۆڕانكارییەكان بە ئاڕاستەی باشتركردنی خزمەتەكان دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە