1 کاتژمێر پێش ئێستا
171 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا سێ نەوتهەڵگری ئێرانی تێكشكاند
پەیام
وەك وەڵامێك بۆ هێرشە موشەكییەكانی سەر كەشتییەكانی لە ناو دەریادا ئەمریكا سێ نەوتهەڵگری ئێرانی تێكشكاند.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشە موشەكییەكانی ئێران بۆ سەر دوو كەشتی جەنگی ئەمریكی، سێ نەوتهەڵگری خاوی ئێرانییان كردووەتە ئامانج كە دوو نەوتهەڵگر لە نزیك دوورگەی خارگ و یەكێكی دیكەیان لە دەریای عومان پەك خراون.
سێنتكۆم ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم نەوتهەڵگرانە بەشێكن لە تۆڕێكی سێبەر بۆ دابینكردنی بودجەی سوپای پاسداران و بریكارەكانی لە ناوچەكەدا.
براد كوپەر، فەرماندەی سێنتكۆم هۆشداری دا كە هەر هێرشێك بۆ سەر هێزەكانیان، باجێكی قورسی ئابووری بۆ ئێران بەدوای خۆیدا دەهێنێت و جەختی كردەوە لە تێكشكاندنی تەواوی كەشتیگەلی نەوتی ئێران ئەگەر پێویست بكات.
لە لایەكی دیكەوە، ئاژانسەكانی فارس و تەسنیمی ئێرانی تەقینەوەكانیان لە نزیك دوورگەی خارگ پشتڕاست كردەوە و ڕایانگەیاند كە نەوتهەڵگرێك بە چوار موشەكی ئەمریكی پێكراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووە و تیمی كەشتییەكە چۆڵ كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە