06/09/2026 285 جار خوێنراوەتەوە

بانكی ناوەندیی عێراق: هیچ بڕیارێك بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار نییە

پەیام

بانكی ناوەندیی عێراق ڕەتی دەكاتەوە نرخی دۆلار بەرز بكاتەوە و لەبارەی پارەی سپێردراوی بانكە مۆڵەتپێدراوەكانیش دڵنیایی دەدات.

لە نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانییدا، بانكی ناوەندیی عێراق هەواڵەكانی تایبەت بە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلاری لە بەرانبەر دیناری عێراق ڕەت كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، بانكی ناوەندی ڕایگەیاند: ئەو هەواڵانەی باس لە بوونی ئاڕاستەیەك بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار دەكەن هیچ بنەمایەكی ڕاستییان نییە و هیچ بڕیارێكیش بەو ئاڕاستەیەدا دەرنەچوو.

بانكی ناوەندی ڕایشیگەیاند: نرخی فەڕمی ئاڵوگۆڕ لای بانك هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەهاتووە.

پێشتریش بانكی ناوەندی ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی كاری بانكەكان و متمانەیان بڵاو كردەوە و دڵنیایی دایە هاووڵاتییان كە سەرجەم پارەی سپێردراوی نێو بانكە مۆڵەتپێدراوەكان پارێزراوە.

هەر لەو میانەیەدا بانكی ناوەندی ڕایگەیاند: كۆی سیستمی بانكیی عێراق خاوەنی نەختینەی پێویستە و دەتوانێت بە كارایی كارەكانی بەڕێوە ببات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتى نانه‌وتی عێراق زیادی كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و نەوت دەچێتە بەغدا

سەرەتا