1 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
دوو ساڵە پێدانی چیمەنتۆی پاڵپشتی کراو بە هاووڵاتییان ڕاگیراوە
پەیام
ماوەی دوو ساڵە پێدانی چیمەنتۆ بە نرخی پاڵپشتیكراو لەلایەن حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمەوە بە هاووڵاتیان ڕاگیراوە، پەیام لە بەدواداچوونێكیدا هۆكارەكەی دەخاتە ڕوو.
بەپێی زانیارییەكان، لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی ئەوەی نرخی چیمەنتۆی حكومی لەگەڵ چیمەنتۆی بازاڕی ڕەش جیاوازییەكی ئەوتۆی نەبوو، هاووڵاتیان كەمتر ڕوویان لە وەرگرتنی چیمەنتۆكە دەكرد، بەوهۆیەوە چیمەنتۆیەكی زۆر كەڵەكە بوو بوو.
دواتر ئەو چیمەنتۆیە بۆ دروستكردنی سایلۆكانی گەرمیان و پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك تەرخان كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە