2 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
حووسیییەكان بە پیشڕەوییەكانیان فشارەكانیان لەسەر حكومەتی یەمەن زیاتر دەكەن
پەیام
دوای تەنیا هەفتەیەك لە هەڵگیرسانەوەی شەڕی توند لەنێوان حووسییەكان و هێزەكانی حكومەتی یەمەن، مەیدانی جەنگ لە ڕۆژئاوای یەمەن گۆڕانكاریی لەناكاوی بەخۆیەوە بینیوە.
گرووپی ئەنساروڵڵا كە بە حوسییەكان ناسراون، پێشرەویی گەورەیان كردووە و ئێستا گەرووی بابولـمەندەب-یان لەژێر دەستدایە.
چاودێران دەڵێن: پێشڕەوییە مەیدانییەكانی حووسییەكان و گرتنی گەرووی بابولمەندەب كە یەكێك لە گرنگترین ڕێڕەوە دەریاییە نێودەوڵەتییەكانە، حووسییەكان لە كۆنتڕۆڵكردنی هێڵەكانی هاتوچۆی نێودەوڵەتی نزیكتر دەكاتەوە، بەجۆرێك دەتوانن فشاری سەربازی و سیاسی لەسەر حكومەتی سەنعا زیاد بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە