2 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
جووتیارانی باڵەكایەتی داوادەكەن ناچارنەكرێن بەرهەمەكانیان بنێرنە عەلوەی سۆران
پەیام
جووتیارانی باڵەكایەتی بۆ ماوەیەك ڕێگای سەرەكیی هامڵتۆنیان داخست و داوای ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان لە چۆمان دەكەن.
ئەمڕۆ، هەینی، جووتیارانی دەڤەری باڵەكایەتی گرد بوونەوە و بۆ ماوەیەك ڕێگەی سەرەكیی هامڵتۆنیان داخست.
جووتیاران داوا دەكەن ڕێگەیان پێ بدرێت بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان لە نێو قەزای چۆمان ساغ بكەنەوە و ناچار نەكرێن ڕۆژانە بەرهەمەكانیان بنێرنە عەلوەی سۆران و بە نرخێكی كەم بیفرۆشن.
سەرچاوەی ئەم كێشەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە چەند ڕۆژێك بوو جووتیارانی باڵەكایەتی بەرهەمەكانیان (بە تایبەت تەماتە) لە شوێنێكی دیارییكراوی چۆمان كۆ دەكردەوە هەر لەوێ ساغیان دەكردەوە، بەڵام لەسەر سكاڵای عەلوەی سۆران ڕێگرییان لێ كرا و ناچار كران بەرهەمەكانیان بەرەو سۆران بگوێزنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە