2 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردە: کاڵى و تۆخیى جلوبەرگی خوێندکاران ئاساییەو نابێت بكرێتە كێشە
پەیام
پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، کاڵى و تۆخیى جلوبەرگی خوێندکاران ئاساییە و نابێت ئەو بابەتە بكرێت بە كێشە.
پاشئەوەی وەزارەت ڕەنگی جلوبەرگی بۆ قوتابییان و خوێندكاران لە قۆناغی باخچەی منداڵان تاوەكو ئامادەیی دیاریكرد، بەشێك لە كەسوكاری خوێندكاران كاڵ و تۆخی جلوبەرگەكە بووە كێشە بۆیان، لەوبارەیەوە وتەبێژی پەروەردە جەختی لەوە كردەوە، ئەو بابەتە ئاساییە و نابێت کاڵى و تۆخیى جلوبەرگەكە و بچوكی و گەورەیی لۆگۆی سەر جلەكە بكرێتە كێشە.
بڕیارە رۆژی 20ی 9ی 2026 لە هەرێمی كوردستان دەرگای قوتابخانە و خوێندنگاكان بەڕووی قوتابییان و خوێندكاراندا بكرێتەوە.
بۆ ئەمساڵی خوێندن لە خوێندنگە حکومییەکان زیاتر لە ملیۆنێک و 750 هەزار خوێندکار و لە خوێندنگە تایبەتەکانیش 170 هەزار خوێندکار دەوام دەکەن.
هەر ئەمساڵ 41 هەزار خوێندکاری پۆلی 12ـی ئامادەیی دەرچوون، هاوکات 30 هەزار خوێندکاریش بەهۆی بەشدارینەکردنیان لە خولی دووەم وەک کەوتوو هەژماردەکرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە