58 خولەک پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
لە گوندێكی ڕەواندز بە بەردبوویەكی دەگمەنی 350 كیلۆگرامی ئامۆنایت دۆزرایەوە
پەیام
لە گوندی بەرسیرینی سەر بە قەزای ڕواندز، دۆزینەوەیەكی شوێنەواریی بەبەردبووی دەگمەن ئاشكرا كرا، كە كێشەكەی زیاتر لە 350 كیلۆگرامە، شێوەیەكی هێلكەیی هەیە و مێژووەكەی بۆ نێوان 66 تا 145 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئەم شوێنەوارە لە جۆری بەبەردبووی (ئامۆنایت)-ە و تا ئێستا نموونەی وا بەم قەبارەیە لە ناوچەكەدا نەدۆزراوەتەوە.
دۆزینەوەكە لەلایەن موختاری گوندی بەرسیرینەوە بووە و دوای ئاگاداركردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران كارەكانی گواستنەوەی بۆ ئەنجام دەدات.
بڕیارە ئەم پارچە شوێنەوارە ڕەوانەی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانكۆی سۆران بكرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی وردی زانستی لەسەر پێكهاتە و مێژووەكەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە