1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری ئاوەدانكردنەوە: بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگەی پەروێزخان چاوەڕێی ڕەزامەندیین
پەیام
لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا، وەزیری ئاوەدانكردنەوە تیشیكی خستە سەر ڕێگای كەلار ـ ساڵئاغا، كە ڕێگایەكی ستراتیژییە و ئیدارەی گەرمیان بە مەرزی پەروێزخانەوە دەبەستێتەوە.
ناوبراو وتی: چاوەڕوانی ڕەزامەندی و تەرخانكردنی پارەین بۆ ئەوەی ڕێگاكە بە دووساید بكەین و ڕێگا كۆنەكەش نۆژەن بكەینەوە.
وەڵامەكەی وەزیر دوای ئەوە هات، پەیام لە بەرنامەیەكی بەدواداچووندا تیشكی خستە سەر پڕۆژە تەواونەكراوەكانی سنوورەكە و بەتایبەت ڕێگای مەرزی پەروێزخان كە ئاشكرای كرد "لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن شەقامە یەك سایدەكە بە مەبەستی دووسایدكردنی تێكدراو، پاشان بەجێهێڵرا!".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە