1 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی نەبوونی بەنزین بۆ ماوەیەك شەقامی هەڵەبجە - سیروان داخرا
پەیام
قەرەباڵغی زۆر بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری پاڵپشتیكراو لە هەڵەبجە دروست بووە و شۆفێران دەبێت بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر لە نۆرەدا بوەستن بۆ وەرگرتنی بەنزین.
شۆفێرێك دەڵێت دوای زیاتر لە نۆ كاتژمێر وەستان لە نۆرەدا، بەنزینی بەر نەكەوتووە و وەك ناڕەزایی بەرامبەر نەبوونی بەنزینی پاڵپشتیكراو شۆفێران بۆ ماوەیەك شەقامی سەرەكی هەڵەبجە ـ سیروانیان داخست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە