2 کاتژمێر پێش ئێستا 28 جار خوێنراوەتەوە

جووتیارانی باڵەكایەتی: داواكارین لە فرۆشتنی بەرهەمەكانمان لە چۆمان ڕێگریمان لێنەكرێت

پەیام 

دوای ئەوەی ڕۆژی هەینییش بە هەمان شێوە ناڕەزایەتییان دەربڕی، ئەمڕۆش، جارێكی دیكە جووتیارانی دەڤەری باڵەكایەتی لە قەزای چۆمان بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان، بەتایبەت تەماتە، گرد بوونەوە و دەستیان لە كار هەڵگرت.

جووتیارانی ناوچەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایانگەیاند: پێویستە حكومەت هاوكار بێت بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسانی بەرهەمەكانمان لە ناوچەی چۆماندا ساغ بكەینەوە.

جووتیاران دەڵێن: بازرگانەكان ئامادەن لەو ناوچەیەی خۆماندا بەرهەمەكانمان لێ بكڕنەوە، ‌بەڵام حكوومەت و گومرگی سۆران ڕێگری دەكەن.

وەك هەڵوێستێكی كردەییش، جووتیاران ئەمڕۆ بایكۆتی ڕنینی تەماتەكانیان كرد و ڕایانگەیاند: تا ئەو كاتەشی حكوومەت بە دەم داواكارییەكانمانەوە دێن، لە ناڕەزایەتی بەردەوام دەبین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جووتیارانی باڵەكایەتی: داواكارین لە فرۆشتنی بەرهەمەكانمان لە چۆمان ڕێگریمان لێنەكرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بریكاری وەزارەتی تەندروستی: قۆرخكاری و باجی زۆر هۆكاری كەمبوونەوەی دەرمانە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری ئاوەدانكردنەوە: بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگەی پەروێزخان چاوەڕێی ڕەزامەندیین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری ئاوەدانكردنەوە: هیوادارین ساڵی داهاتوو ڕێگەی دەربەندیخان ـ زەڕایەن بكەینەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە گوندێكی ڕەواندز بە بەردبوویەكی دەگمەنی 350 كیلۆگرامی ئامۆنایت دۆزرایەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی پەروەردە: کاڵى و تۆخیى جلوبەرگی خوێندکاران ئاساییەو نابێت بكرێتە كێشە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتەكانی كشتوكاڵی عێراق و هەرێم: لەسەر چارەسەری كێشەكان ڕێككەوتین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەرچووانی كەركووك داوای راگەیاندنی ئەنجامی حەوت هەزار پلە وەزیفییەكە دەكەن

سەرەتا