1 کاتژمێر پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
تڕەمپ: ئێران خوازیاری گەیشتنە بە ڕێككەوتن
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە ڕایگەیاند كە ئێران بە دوای ئاگربەستەوەیە و ڕایشیگەیاند: پێدەچێت بەر لە هەڵبژاردن، یان دوای هەڵبژاردنی كۆنگرێس ڕاستەوخۆ جەنگەكە ڕابوەستێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە پەراوێزی بەشداریی لە پاڵەوانێتیی گۆڵفی كراوەی ئێرلەندا ئاشكرای كرد "جەنگ لەگەڵ تاران ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەكانی نوێكردنەوەی نیوەیی كۆنگرێس لە مانگی تشرینی دووەم، یاخود ئەگەر هەیە پێش ئەو وادەیەش كۆتایی بێت"؛ ئاماژەی بەوەش كرد "وەستانی جەنگەكە دەبێتە هۆی دابەزینێكی بەرچاو لە نرخی نەوت و بەنزیندا".
ترەمپ جەختی لەوە كردەوە كە ئێران بە هەر نرخێك بێت خوازیاری گەیشتنە بە ڕێككەوتن و بەردەوام پەیوەندی دەكەن بۆ ئەوەی بگەنە لێكتێگەیشتن، بەڵام ناوبراو بە وتەی خۆی ئامادە نییە واژۆ لەسەر هیچ ڕێككەوتنێك بكات ئەگەر بە تەواوی بێكەموكوڕی و گونجاو نەبێت؛ هەروەها دووبارە هۆشدارییشی دا كە واشنتۆن بە هیچ جۆرێك ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە