1 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
شارەزوور.. چاڵی پڕۆژەیەك مەترسی دروستكردووە و بە تەواونەكراوی جێهێڵدراوە
پەیام
پارچە زەوییەك لە قەزای شارەزوور دراوە بە وەبەرهێنێك بۆ دروستكردنی سەنتەرێكی بازرگانی و دوای هەڵكەندنی چاڵێكی گەورە بەجێهێڵدراوە و مەترسی جدی لەسەر دانیشتووانی قەزاكە دروست كردووە.
لە وەرزی زستان چاڵی ئەو پرۆژەیە پڕ دەبێت لە ئاو و چەندین جار منداڵ و گیانداری تێكەوتووە و هاووڵاتیان داواكارن لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵ بدەن بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە