1 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
گواستنەوەی خاشاكی ڕانیە بۆ چوارقوڕنە ناڕەزایی هاووڵاتیانی لێكەوتووەتەوە
پەیام
كێشەیەكی ژینگەیی گەورە بەرۆكی دانیشتووانی ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینی گرتووە و هێنانی پاشماوە و خۆڵ و خاشاكی قەزای ڕانیە بۆ سنووری ئەم ناحیەیە و فڕێدانی لە نزیك ناوچە نیشتەجێبوونەكان، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێكی ناخۆش و پیسبوونی ژینگەی ناوچەكە.
ئەمەش مەترسیی ڕاستەقینەی بۆ سەر تەندروستی گشتی دروست كردووە و دانیشتووان داوای چارەسەری بەپەلە دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە