1 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
هەفتە بازاڕی كشتوكاڵی هەڵەبجە بۆ هەشتەم هەفتەیە بەردەوامە
پەیام
بۆ هەشتەم هەفتە، هەفتەبازاری كشتوكاڵی هەڵەبجە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی شارەكەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بەردەوامە.
ئەم بازاڕە بە دابینكردنی 100 دوكانی بێبەرانبەر، بوار بۆ جووتیاران دەڕەخسێنێت بەرهەمەكانیان بەبێ نێوەندگیری ساغ بكەنەوە، بەرپرسانی شارەكەیش دەڵێن داهاتی هەفتانەی بەرهەمەكان لە پێنج ملیۆن دینار تێپەڕیوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە