پێش 2 هەفتە 237 جار خوێنراوەتەوە

لیستی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم سبەی رادەستی عێراق دەکرێت

پەیام 

بڕیارە سبەی 3ی 10ی 2026 لیستی مووچەی مانگی 9 ی فەرمانبەرانی هەرێم و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 8 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت، بەهۆی نەبوونی کێشەی نەختینەش، پێشبینی دەکرێت دوای تەواوبوونی وردبینییەکان راستەوخۆ پارەکە خەرج بکرێت.

لە دوای وەرگرتنی، وەزارەتی دارایی عێراق راستەوخۆ دەست بە پرۆسەی وردبینی لە لیستەکەدا دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژێکدا وردبینییەکان لە لیستی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتاییان بێت.

پرۆسەی تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی عێراق بەهۆی پشووەکانەوە راگیرابوو، بەڵام پێش پشووەکە بەشێکی زۆری وەزارەتەکان مووچەکانیان وەرگرتبوو. هەروەها بەراورد بە مانگی رابردوو، عێراق لەم مانگەدا کێشەی نەختینەی کەمترە و پارەی پێویستی لەبەردەستدایە، بۆیە بەهۆی زوو دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە لە عێراق، پێشبینی دەکرێت راستەوخۆ دوای وردبینی، تەمویلی مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

مانگی ڕابردوو لە ڕۆژی 14ی 9ی 2026، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 831 ملیار و 666 ملیۆن دیناری وەک شایستەی مووچەی مانگی 8ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتى نانه‌وتی عێراق زیادی كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و نەوت دەچێتە بەغدا

سەرەتا