پێش 2 هەفتە 236 جار خوێنراوەتەوە

توركیا و عێراق كار بۆ ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە و درێژخایەنی وزە دەكەن

پەیام 

توركیا و عێراق بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت و وەك جێگرەوەی گەرووی هورمز، هێڵی كەركووك-جەیهان بۆ بەسرە درێژ دەكەنەوە.

ئەلب ئەرسەلان بەیرەقدار، وەزیری وزەی توركیا، لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ باسم محەمەد خزێر، وەزیری نەوتی عێراق لە ئەنقەرە، ڕایگەیاند: درێژكردنەوەی هێڵی نەوتی كەركووك-جەیهان بۆ بەسرە و زیادكردنی توانای گواستنەوەی، هەنگاوێكی ستراتیژییە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەیەكی بەهێز بۆ ناوچەی كەنداو و گەرووی هورمز.

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی وزەی توركیا، هەر دوو وڵات كار بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەیەكی نوێ بۆ ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە و درێژخایەنی وزە دەكەن كە ئامانجی سەرەكی گەیشتنە بە هەناردەكردنی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، بە مەبەستی ئەوەی بەندەری جیهان ببێت بە ناوەندێكی جیهانیی وزە.

هەروەها هەردوو وڵات تیمێكی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی نەوت، غاز، كارەبا و پەترۆكیمیایی پێك دەهێنن. 

ئەمەو هێڵی كەركووك-جەیهان هێڵێكی بۆرییە كە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك بە بەندەری جەیهانی توركی لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست دەبەستێتەوە كە درێژایی نزیكەی 970 كیلۆمەترە و لە مانگی ئابیشدا ڕێككەوتنێكی ساڵانە بۆ گواستنەوەی 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا ئیمزا كرابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا