پێش 2 هەفتە 194 جار خوێنراوەتەوە

وەلائی: ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عێراق

پەیام 

ئەمینداری گشتی كەتیبەكانی سەیدوشوهەدای عێراقی ڕایگەیاند: ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.

لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، ئەبوئالا وەلائی ئەمینداری گشتی كەتیبەكانی سەیدوشوهەدای عێراقی ڕایگەیاند: دانپێدانانی سەرۆكی ئەمریكا بە قەبارەی زیانەكانی لە عێراق كاریگەری و هێزی چالاكی و گورزەكانی بەرەی بەرەنگاریی دەردەخات، بەپێچەوانەی ئەوەی هەندێك بە سووك لێی دەڕوانن و لێی كەم دەكەنەوە.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، ئەمینداری كەتیبەكانی سەیدوشوهەدا ڕایگەیاند: دڵنیایی بە برایانمان لە هەرێمی كوردستان دەدەین كە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەر هەڕەشەیەك ڕووبەڕووی هەرێم ببێتەوە ئەركێكی گرنگی نیشتمانییە و ڕووبەڕووی هەموو ڕۆڵەكانی دەبێتەوە.

هەر ڕوو بە هەرێمی كوردستان، وەلائی ئاماژەی بەوەش دا كە پێویست ناكات بە كشانەوەی ئەمریكا تووشی دڵەڕاوكێ ببن، بەڵكو ئەوە بۆنەیەكە بۆ جەختكردنەوە لە توانای عێراقییەكان بۆ پاراستنی وڵات و خاكەكەیان و پاراستنی یەكڕیزی و سەروەرییان.

كەتیبەكانی سەیدوشوهەدا یەكێكە لەو گرووپە چەكدارییانەی عێراق پابەندبوونی بە مانەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا كرد و سەرۆكەكەیشی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانە كە لایەنە شیعییەكانی بەشدار لە حكوومەت لەخۆ دەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا