پێش 2 هەفتە 261 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: جەنگی ئێران بەمنزیكانە كۆتایی دێت

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: جەنگی دژی ئێران بەمنزیكانە بە هەر شێوەیەك بێت كۆتایی دێت و دۆخەكە یەكلا دەبێتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 3ی 10ی 2026، لە كۆبوونەوەیەكی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی ئەلاباما، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند: جەنگی دژ بە ئێران بەمنزیكانە، "ڕەنگە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس"، بە شێوازێك لە شێوازەكان كۆتایی دێت. 

ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد "ئێستا واشنتن لە دۆخێكی ئاڵۆزدایە، چونكە بەهۆی كوژرانی زۆربەی سەركردەكانی ئێران، دیار نییە لەگەڵ كێ لەو وڵاتەدا مامەڵە بكات".

سەرۆكی ئەمریكا دووبارە جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی ڕێگە بە ئێران نادات ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتەیشی بە "دیواری پۆڵایین" ناو برد.

 ترەمپ جەختی لەوەش كردەوە كە ئێران لە دۆخێكی زۆر دژواردایە و هەوڵەكانیان بۆ گۆڕینی هاوكێشەكان بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە دۆخی وزەش، ترەمپ پێشبینی كرد دوای كۆتاییهاتنی ململانێكان، نرخی نەوت بۆ ئاستی پێش جەنگ دابەزێت. 

هەروەها ڕایگەیاند: ئەمریكا هیچ قەدەغەكردنێك لەسەر هەناردەكردنی گازوایل ناكات، ئەوەش دوای ئەوەی ولاتانی كۆمەڵەی حەوت بڕیاریان دا لە یەدەگی ستراتیژی خۆیان نەوت و گازوایل بەكار بهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا