2 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
قایمقامی شارەزوور: گرفتی تەندروستیمان هەیە و لە هەوڵی چارەسەركردنیداین
پەیام
كەرتی تەندروستی لە قەزای شارەزوور، بەدەست كۆمەڵێك گرفتەوە دەناڵێنێت، لە گرنگترین ئەو گرفتانەش، نەبوونی شوێنێكی گونجاوە بۆ بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەكە، هەروەها كەمی پزیشكی پسپۆڕ و مەترسی دروستبوونی لافاو لەسەر بینای نەخۆشخانەكە لە كاتی باراندا، درێژكراوەی كێشەكانی دیكەن.
قایمقامی قەزای شارەزوور سەرەڕای پشتڕاستكردنەوەی گرفتەكان، جەختی لە هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان كردەوە و ڕایگەیاند، بەشێك لە بەرپرسیارێتییەكە لەسەر وەزارەت و بەشەكانی دیكەش لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و ئیدارەی خودی نەخۆشخانەكەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە