1 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
یەكەم بەفری ئەمساڵ لە باكووری كوردستان باری
پەیام
یەكەم بەفری ئەمساڵ لە باكووری كوردستان باری و چیاكانی سپیپۆش كرد.
لە پارێزگای ئەردەخان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی توركیا، یەكەمین بەفری پاییزی ئەمساڵ باری و چیای كسری سپی پۆش كرد، لە شەوی ڕابردووە شەپۆلێكی بەفربارین بەشێكی ناوچەكەی گرتووەتەوە و بەرزاییەكانیش بە تەواوی كاریگەر بووە.
لە سنووری هەر دوو شارۆچكەی چڵدر و ئەردەخان كە زیاتر لە سێ هەزار مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزن، یەكەمین بەفری پاییزی باری و تەمێكی چڕیش ناوچەكەی گرتەوە و مەودای بینینی كەم كردەوە.
رۆژی ڕابردووش لەم سەرەتای وەرزی پایزەدا یەكەم بارانی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان باری، كە ڕێژەكەی لە حاجی ئۆمەران و سلێمانی 8 ملیمەتری تێپەڕاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە