1 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەرگرتنی پێشوەختەی ڕسووماتی گومرگی ڕاگرت
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری بۆ ١٥٠٠ دینار دەستکاری کرد و وەرگرتنی پێشوەختەی ڕسووماتی گومرگی ڕاگرت.
وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیارێکی نوێ نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری بەرانبەر دینار هەموار کردەوە و هاوکات کارکردنی بە بڕیاری وەرگرتنی پێشوەختەی ڕسووماتی گومرگی ڕاگرت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق - فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکان کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦دا بڕیاری ژمارە ٥٤٤ی پەسەند کردووە. بەپێی بڕیارەکە، نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بە دیناری عێراقی هەموار کراوەتەوە و دیاریکراوە بە ١٥٠٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە هەمان دانیشتندا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە بە ڕاگرتنی تەواوی کارکردن بە بڕیاری ژمارە ٤١٣ی ساڵی ٢٠٢٦، کە تایبەت بوو بە وەرگرتنی پێشوەختەی ڕسووماتی گومرگی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە