1 کاتژمێر پێش ئێستا 108 جار خوێنراوەتەوە

ساڵیادی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌

لەگەڵ سێیەمین ساڵیادی هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر و هەڵگیرسانی جەنگ، لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە، دوو فەلەستینی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان خۆبەخشی بەرگریی شارستانییە. 

محەمەد بەسەل، وتەبێژی بـەرگریی شارستانی رایگەیاندووە کە خۆبەخشەکە ناوی محەمەد تەمووسە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شیفا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە. پێکانەکەش لە ئەنجامی بۆردومانێکدا بووە لە نزیک نەخۆشخانەی وێرانکراوی کەمال عەدوان، کە هاوکات بووەتە هۆی برینداربوونی چەند کەسێکی دیکەش. 

لەلایەکی دیکەوە و لە باشوور و ناوەڕاستی کەرتەکە، سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە نیوەشەوەوە ناوچەکانی خان یونس، دێر بەلەح، بوورەیج، مەغازی و گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی غەززە ڕووبەڕووی تۆپباران و تەقەکردن بوونەتەوە، هاوکات چەندین خانوو لە گەڕەکی زەیتوون بە تەواوی ڕووخێنراون. 

ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ەوە ڕێککەوتنی ئاگربه‌ست ڕاگەیەندراوە، بەڵام ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە دەریانخستووە لە سەرەتای دەستپێکردنی ڕێککەوتنەکەوە زیاتر لە ١,٤٦٠ فەلەستینی کوژراون، بەمەش کۆی گشتی کوژراوان لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٧٤,٢٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ساڵیادی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ له‌ یه‌مه‌ن چی ده‌گوزه‌رێت و دواین پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان چین؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەر؛ کەناری رۆژاوا و دەروازەکان دادەخرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییه‌.. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكه‌وتنی مه‌ككه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: تاران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لێكۆڵینەوە لە بۆچوونی ئەمریكا بەرانبەر پلانە حەوت خاڵییەكەی دەكات

سەرەتا