1 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

کیپلەر: ئاستی هەناردەی نەوت لە هورمزەوە زیاترە لە هەناردەی پێش جەنگ

پەیام

بەپێی داتاکانی کۆمپانیای "کێپلەر" بۆ بەدواداچوونی کەشتییەکان، هەناردەی نەوتی خاو لە گەرووی هورمزەوە بەرزبوەتەوە بۆ پێش جەنگ، بەجۆرێک لەماوەی نێوان ٢٧ بۆ ٢٩ی هەفتەی ڕابردوو، لە ئاستی پێش جەنگ زیاتر بووە و لەنێوان ١٩,٥ بۆ ٢٢,٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، تێکڕای هەناردەکردن لەنێوان مانگی ئاداری ٢٠٢٥ بۆ شوباتی ئەمساڵ، نزیکەی ١٨ ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا. هەروەها داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تێکڕای هەناردەی نەوتی خاو لەماوەی حەوت ڕۆژی کۆتایی مانگی نۆ گەیشتووەتە ١٨,٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 

داتاکانی کێپلەر ئەوەش دەردەخەن کە تێکڕای بارەکانی نەوتی خاو، بەرهەمە نەوتییەکان، ماددە کیمیاییەکان و شلەمەنییە ناگازییەکان لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئەیلوولدا گەیشتووەتە ٢٢,٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. لە لایەکی دیکەشەوە، قەبارەی بارەکانی گازی سروشتیی شلکراو کە لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕیون، لە مانگی ئەیلوولدا بۆ بەرزترین ئاستی مانگانەی خۆی لە دوای مانگی شوباتەوە بەرزبووەتەوە. 

پێش هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئێران لە ٢٨ی شوباتدا، گەرووی هورمز بە شێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە پێشوازی لە نزیکەی ١٢٥ کەشتیی بازرگانیی گەورە دەکرد، لەوانە کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت و گاز و کەشتییەکانی باری فەل و کۆنتەینەرەکان، کە ئەمەش نزیکەی ٢٠٪ی کۆی دابینکردنی ڕۆژانەی نەوتی خاو و گازی سروشتیی شلکراوی جیهانی پێکدەهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 خولەک پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کیپلەر: ئاستی هەناردەی نەوت لە هورمزەوە زیاترە لە هەناردەی پێش جەنگ

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە حەوت مانگدا زیاترلە 26 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەبووە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆپێک پڵەس لەسەر هێشتنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەک خۆی ڕێککەوت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی ١٠١ دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم سبەی رادەستی عێراق دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووی 102 دۆلارەوەیە

سەرەتا