1 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
نرخی دۆلار گۆڕا و كرا به 152 ههزار
پهیام
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر پێشنیازی بانکی ناوەندی، بڕیاریدا بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار بەرز بکاتەوە و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ەوە نرخی کڕینی بۆ ١٥٠٠ دینار جێگیرکرد.
لە دانیشتنی ژمارە بیست و دووی خۆیدا کە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی دەربڕی. ئەم بڕیارە بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییە دارایی، ئابووری و نەختینەییەکان و، بە پشتبەستن بە یاسای هەموارکراوی بانکی ناوەندیی عێراقی ژمارە ٥٦ی ساڵی ٢٠٠٤ دەرچووە.
بەپێی گشتاندنە نوێیەکەی بانکی ناوەندی کە ئاراستەی سەرجەم بانکەکان، کۆمپانیاکانی پێدانی ئەلیکترۆنی و نووسینگە مۆڵەتپێدراوەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کراوە، نرخی نوێی مامەڵەکردن بە دۆلار بەم شێوەیە دیاریکراوە: نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی ١٥٠٠ دینارە، نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان ١٥١٠ دینارە، وە نرخی فرۆشتنی کۆتایی بە هاووڵاتییان بۆ هەر دۆلارێک ١٥٢٠ دینار دەبێت.
لە ڕێنماییەکاندا، داوا لە سەرجەم ئەو دامەزراوە داراییانە کراوە کە کارکردن بە نرخی پێشوو بەتەواوی ڕابگرن، سیستەمە بانکی و داراییەکان و کەناڵەکانی خزمەتگوزارییان لەسەر بنەمای گۆڕانکارییەکان نوێ بکەنەوە و سەرجەم لقەکانیان بۆ جێبەجێکردنی ئاگادار بکەنەوە. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە پێویستە لە سەرەتای دەوامی فەرمیی ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ەوە، مامەڵەکان بەم نرخە نوێیانە ئەنجام بدرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە