2 کاتژمێر پێش ئێستا
73 جار خوێنراوەتەوە
نرخى نەوت له بازاڕهكانی جیهاندا
بەهۆی بەردەوامیی نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مانەوەی مەترسییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی ڕێژەیی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی گرێبەستە ئایندەیییەکانی نەوتی خاوی برێنت ٢٧ سەنت، بە ڕێژەی %٠,٣ بەرزبووەوە و گەیشتە ١٠٠,٥٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هاوکات، گرێبەستە ئایندەیییەکانی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی ئەمریکیش بەهەمان ڕێژەی %٠,٣ گەشەی کرد و ٣٠ سەنت چووە سەر نرخەکەی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە ٨٩,٧٣ دۆلار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە