1 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

"ئەو حەواڵانەی تۆماركراون، بە نرخی پێشوو دەبێت، كە (1320 دینار)ە بۆ هەر دۆلارێك"

پەیام 

بانكی ناوەندیی عێراق داواكارییەك ئاڕاستەی كۆمپانیا و بازرگانەكان دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئەو حەواڵانەی پێش بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار كراون جیاوازییەكەی دوای بڕیارەكەیان لێ وەرناگیرێت.

ئەمڕۆ، شەممە،بانكی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای لەو كۆمپانیا و بازرگانانە كرد كە داواكاریی حەواڵەی هاوردەكردنیان پێش 7ی ئەم مانگە بووە، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان سەردانی بانكەكان بكەن.

 بانكی ناوەندیی عێراق ڕایشیگەیاند: پێشتر پارەی پێویستمان بۆ بانكەكان دابین كردووە تاوەكو ئەو حەواڵانە بە بەهای پێشوو بێت كە (1320 دینار)ە بۆ هەر دۆلارێك.

بانكی ناوەندیی عێراق دەڵێت: نابێت بانكەكان جیاوازیی بەهاكە لە بازرگانان وەربگرن بۆ ئەو حەواڵانەی بە بەهای پێشوو پارەكەیان بۆ دابین كراوە. هەر بازرگانێك رووبەڕووی داواكردنی پارەی زیادە بووەوە، دەتوانێت لەرێگەی "پلاتفۆرمی سكاڵاكانی بانكی ناوەندی"، یان ئیمەیڵی دیارییكراوی بانك سكاڵا تۆمار بكات.

بانكی ناوەندی ئاماژە بەوەش دەكات كە بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی، خەریكی دەرهێنانی كارتی تایبەتن بە (بازرگانیی دەرەكی) بۆ بازرگانە بچووكەكان، تاوەكو پرۆسەی هاوردەكردن و دابینكردنی دراوی بیانی بۆیان ئاسانتر بێت.

ڕۆژی سێشەممە، شەشی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهای دۆلاری بۆ 1500 دینار لە وەزارەتی دارایی بەرز كردەوە، بەجۆرێك بە 1520 دینار بە دەستی هاووڵاتیان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئەو حەواڵانەی تۆماركراون، بە نرخی پێشوو دەبێت، كە (1320 دینار)ە بۆ هەر دۆلارێك"

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 104 دۆلارەوەیە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 985 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكەی 8 ملیار دینارە و 43% كەمیكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم بە چوار ڕۆژ دابەشدەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 103 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 985 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی: پێویستمان له‌ نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌

سەرەتا