1 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی: پێویستمان له نهوتی رۆژههڵاتی ناوهڕاسته
پهیام
کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی جەخت لە گرنگیی نەوتی هەرزانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە و پلانی هەیە لە ڕێگەی دروستکردنی بۆریی نوێ لە عێراق، سووریا و ئەبوزەبی، بەربەستی گەرووی هورمز تێپەڕێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز، پاتریک پویانێ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ئاواتەخوازە پارەیەکی زۆر بخاتە بواری وەبەرهێنانەوە لە سەرجەم وڵاتانی ناوچەکەدا. ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەر پێویست بکات ئامادەن بۆریی زیاتر بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو دروست بکەن.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی رایگهیاندووه، كۆمپانیاكهیان باوهڕی تهواوی ههیه کە هێشتا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی کەمترین تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە لە جیهاندا. جەختیشی لەوە کردەوە کە کۆمپانیاکەیان زۆر پێویستی بەو نەوتە هەیە، بەڵام هاوکات دەبێت لە ڕێگەی پەرەپێدانی ڕێڕەوی جێگرەوە، کێشەی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا چارەسەر بکەن.
لە کۆتاییشدا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆتاڵ ئینێرجی ڕوونی کردەوە کە ئەم هەنگاوانە لە ئەبوزەبی، عێراق و سووریا جێبەجێ دەکەن و ڕایگەیاند پەرەپێدانی ئەو ڕێڕەوە نوێیانە بەشێکی سەرەکییە لە کڕۆکی کارەکانیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە