2 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: خەڵاتی نۆبڵ شایستەی منە و بێبەشكردنم شەرمەزارییە بۆ نەرویج
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا نەبەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە خۆی بە سووكایەتی و شەرمەزارییەكی گەورە بۆ نەرویج ناو دەبات!
لە وتارێكیدا لە نیویۆرك، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هێرشی تووندی كردە سەر لیژنەی نۆبڵی نەرویجی بەهۆی ئەوەی خەڵاتی ئەمساڵیان بە "ناڤی پێلای" دادوەری پێشووی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەخشی.
ترەمپ پێلای بە كەسێكی نەناسراو وەسف كرد و جەختی كردەوە كە "خۆی واتە ترەمپ، شایەنی خەڵاتەكە بووە"، هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە ڕۆڵی لە ڕێگریكردن لە ململانێ سەربازییەكان لە نێوان هەر دوو كۆریا، چین و تایوان، یابان و كۆریای باكووردا هەبووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەكی فەرمی بۆ ئەو دەستكەوتانە نەخستووەتە ڕوو.
ترەمپ بە تووڕەیییەوە ڕایگەیاند: نەدانی خەڵاتەكە "پەڵەیەكی ناسراوە" بۆ ناوبانگی نەرویج.
ناوبراو ئەندامانی لیژنەكەی بە خەڵكانی "توندڕەو و دژەدیموكراسی" ناو برد بەو پێیەی ئەو دادوەرەی خەڵاتەكەی پێ دراوە سەرپەرشتی ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردووە كە تاوانەكانی قەوارەی زایۆنی لە كەرتی غەززە بە كۆمەڵكوژیی ناو دەبات.
بەپێی قسەی ترەمپ "ئەم بڕیارەی لیژنەی نۆبڵ متمانەی خەڵاتەكەی بە یەكجاری لەنێو بردووە".
ترەمپ ساڵی ڕابردوویش خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی هەمان خەڵات خستە ڕوو، بەڵام لیژنەكە خەڵاتەكەی بە "ماریا كورینا ماچادۆ باراسكا"ی ڤەنزوێلی بەخشی، بەڵام دووای هێرشەكانی سەر وڵاتەكە و دەستگیركردنی سەرۆك و هاوسەرەكەی خەڵاتەكەی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەخشی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە