1 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ڕازیكردنی لایەنەكان، پێشنیازی دروستكردنی وەزارەتێكی نوێ لە عێراق هەیە
پەیام
سەرەڕای بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بە پاساوی پڕكردنەوەی كورتهێنان، بەڵام پێشنیازی دروستكردنی وەزارەت و فراوانكردنی كابینەی حكوومەت لە عێراق هەیە.
ئەمیر مەعمووری، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد "هەوڵ هەیە بۆ دروستكردنی وەزارەتی "ژیریی دەستكرد، یان وەبەرهێنانی دیجیتاڵی" و دابەشكردنی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار بۆ دوو وەزارەتی سەربەخۆ.
بە وتەی ناوبراو، ئەم هەنگاوانە تەنیا بۆ ڕازیكردنی لایەنە سیاسییەكانە لەسەر بنەمای پشكپشكێنە، ئەمەش پرسیاری جیدی لەسەر بوونی قەیرانی دارایی دروست كردووە.
لەلایەكی دیكەوە پێشتریش ئەوە ڕاگەیەنرا كە ژمارەیەك لە گرووپە چەكدارەكان لە بەرانبەر پڕۆسەی ڕادەستكردنی چەك بە دەوڵەت داوای وەزارەتێكی نوێ بۆ پشتیوانیكردنی دەزگا ئەمنییەكان دەكەن.
«لە 25ی حوزەیرانی رابردوویش، پەرلەمانتار موختار مووسەوی ڕایگەیاند: دروستكردنی هەردوو وەزارەتی (گەشتوگوزار و حەوكەمە) هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆ و لێكۆڵینەوەدایە، یەكلاكردنەوەی ئەم بابەتەش پێویستی بە هەڵسەنگاندنی كارگێڕی، دارایی و یاسایی هەیە.
ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە كە نیگەرانییەكان لەبارەی دۆخی ئابووری و دابەزینی توانای كڕینی هاووڵاتیان بەهۆی گرانبوونی كاڵاكان لە زیادبووندایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە