1 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی: ئەگەر هەیە لەم پایزەدا حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت
پەیام
دوای نزیكەی دوو ساڵ لە پێكنەهێنانی كابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "ئەگەر هەیە لەم پایزەدا حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت".
دوو ساڵ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت و تائێستا کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێكنەهێنراوە. لە نوێترین لێدوانیدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە لەم پایزەدا حكومەت پێكبهێنرێت.
تاڵەبانی ئاماژەی بە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کرد و گەشبینیی خۆی بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان نیشان دا.
لە بەشێکی تری وتەكانیدا، قوباد تاڵەبانی باسی لە هاوپەیمانیی نێوان یەکێتی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و وتی "بوونی ئەم هاوپەیمانێتییە مەرج نییە بە واتای بەشداریکردنی نەوەی نوێ بێت لە حکومەتدا، بەڵکو ئەوان سەرپشکن لە بڕیاردان بۆ بەشداریکردن یان بوون بە ئۆپۆزسیۆن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە