1 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل مانگی ڕابردوو 280جار هەڵیكوتاوەتە سەر سوریا و دەیان كەسی گرتووە

پەیام  

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا سوپای قەوارەی ئیسرائیل سەدان جار هەڵی كوتاوەتە سەر خاكی سووریا و دەیان هەووڵاتیشی دەستگیر كردووە.

لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێف، شابیا ماتۆ، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: لە مانگی ڕابردوودا 280 حاڵەتی هەڵكوتان و دەستێوەردانی سەربازیی ئیسرائیل لە نێو خاكی سووریا تۆمار كراوە كە بەرزترین ئاستە لەمساڵدا.

ناوبراو ئاشكرای كرد "ئەو هەڵكوتانانە بریتی بوون لە هەڵكوتانە سەر ماڵان، سنوورداركردنی جووڵەی هاووڵاتیان، تێكدانی بژێوی ژیان و دەستبەسەركردنی هەڕەمەكییانە".

شابیا مانتۆ ئاماژەی بەوەش كرد بە لایەنی كەمەوە 49 هاووڵاتی سووری لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە دەستبەسەر كراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكان، بەشێك لە دەستبەسەركراوەكان زیاتر لە ساڵێكە بێ هۆكار لە زینداندان و ڕووبەڕووی ئەشكەنجە و سووكایەتی بوونەتەوە، سەرباری ئازادكردنی 14 كەس لە دوو مانگی ڕابردوودا، بەڵام هاوكات حاڵەتی نوێی دەستبەسەركردن تۆمار كراوە. 

دوای ڕووخانی رژێمی ئەسەد لە كانوونی یەكەمی 2024، قەوارەی ئیسرائیل رێككەوتنی جیاكردنەوەی هێزەكانی ساڵی 1974ی هەڵوەشاندووەتەوە و ناوچە دابڕاوەكانی سوریا و بەشێكی جەبەل شێخی داگیر كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل مانگی ڕابردوو 280جار هەڵیكوتاوەتە سەر سوریا و دەیان كەسی گرتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە چەند هێرشێكی نوێدا لە ئێران سێ ئەفسەری پۆلیس كوژران

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بۆ ئەمریكا: ئامادە بن بۆ دووبارەبوونەوەی شكستە مێژووییەكان

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو بۆمبانەی نراون بە غەززەوە، هێزەكەیان یەكسانە بە شەش بۆمبی ئەتۆمی

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەرهەمهێنانی چەك لە وڵات چەند هێندە زیادیكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشی حوسییەكان بۆ سەر سعودیە زیانی گیانی و ماددی خستووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان داوا لە حوسییەكان دەكات هێرشەكانی بۆ سەر سعودیە ڕابگرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمزمان بە تەواوی بەدەستەوەیە و بەرژەوەندییەكانمانی پێ دەپارێزین

سەرەتا